په‌رله‌مانتارێك: مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانی پشكنه‌رانى ده‌رمان هه‌یه
عه‌بدولره‌حمان عه‌لى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان،"له هه‌رێمى كوردستان 283 كۆمپانیاى ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى ته‌ندروستى هه‌یه، كه 180 كۆمپانیا ده‌رمان هاورده ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واى كردووه، تاڕاده‌یه‌ك بێ به‌رنامه‌یی له كوالێتى و جۆرى ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستیه‌كان، هه‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له شار و شارۆچكه‌كاندا، لیژنه‌ى تایبه‌ته‌مه‌ند به پشكنین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى خراپبوو و ماوه به‌سه‌رچوو هه‌یه، گوتیشی: "به‌ڵام زۆرێك له ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنانه، ڕوبهرووى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ده‌بنه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان، ڕونیشیكرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكار و پشتیوانى ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و لیژنانه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به پارێزگارى لێكردنیان و کارکردن بەیەسای کۆنی عێراقی، هێشتا ئه‌و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شانه له‌سه‌ر ئه‌ندامانى لیژنه‌كان به ته‌واوه‌تى نهڕهوینهتهوه: "ئومێد ده‌كه‌م خولى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، خه‌مێكى ئه‌و پرسه بخۆن".
