سه‌فین دزه‌یى: حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه‌

	 سه‌فین دزه‌یى: حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه‌
ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌رله‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێن له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، سه‌فین دزه‌یى ده‌ڵێ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.

سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.

دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
kdp-
Top