دهۆك.. 50 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆیین ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
عه‌قيد فه‌ره‌ج كۆچه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له سنووری پارێزگای دهۆك، راگه‌یاند، پێشتر زانیاری‌یان له باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كامرییان پێگه‌یشتووه كه ئه‌و مادده‌یه‌یان پێبووه.
عه‌قید فه‌ره‌ج ئاشكراشی كرد، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌ردوو كه‌سه‌كه و ته‌واوی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بگرن، كه مادده هۆشبه‌ره‌كه له جۆری هیرۆیینه و له‌ناو كیس پێچرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو كه‌سه ویستوویانه ئه‌و ماددانه به شێوه‌یه‌كی قاچاخ به‌ره‌و توركیا ره‌وانه بكه‌ن، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه له‌گه‌ڵ مافیا و باندی تایبه‌ت به بازرگانیكردن به‌و جۆره مادده هۆشبه‌رانه په‌یوه‌ندییان هه‌یه و روونیشی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی هاتنی ئه‌و جۆره ماددانه وڵاتی ئێرانه.
k24-
