مەسروور بارزانی و جۆناسان كۆهین كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد

مەسروور بارزانی و جۆناسان كۆهین كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد

ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی لە واشنتۆن لەگەڵ هەریەك لە برێت مه‌كگۆرك و جۆناسان كۆهین كۆبووەوە، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی كاریگەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرد.


لەمبارەیەوە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری فەرمی خۆیدا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش و جۆناسان كۆهین جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و ئۆراسیا".


ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هەروەها نووسیویەتی "لە كۆبوونەوەكاندا باسمان له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ڕێكاره‌كانی بنیادنه‌وه‌ی متمانه‌ كردووە. هه‌روه‌ها گفتوگۆمان هه‌بوو له‌باره‌ی ڕۆڵی گرنگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.


مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتۆنە و ژمارەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ئەنجام دەدات.
bas news-
Top