سلێمانی.. بههۆی ڕووداوێكی ئاگركهوتنهوهوه منداڵێك گیانی لهدهست دا
له شاری سلێمانی ڕووداوێكی ئاگركهوتنهوه ڕوویدا و بهوهۆیهوه منداڵێكی ساوا گیانی لهدهست دا.
ئیقبال محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێیەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: "بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەووتنەوە لە کەمپی ئاوارهكانی سنووری شارەدێی عەربەت منداڵێکی ساوای تەمەن حەوت مانگ بەناوی (ت- أ- د) گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه بە پێی لێكوڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
BAS NEWS-
