سلێمانى.. ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى نه‌ناسراو دۆزرایوه
پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك له چه‌مى تانجه‌ڕۆ دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاتووه: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە".
له ڕاهیاندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، تەمەنی ئەو هاووڵاتییە لە نێوان 50 بۆ 55 ساڵ دەبێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبووە تا ئێستا ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی نازانرێت و هیچ ئاسەوارێكی كوشتنیش بە جەستەیەوە دیار نیە".
bas news-
