سەنتەرێک: 10 هاووڵاتیی دیکەی عەفرین بوونە قوربانی
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، ، سوپای تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەوارەکانی عەفرین.
هەروەک سەنتەری دیموکراسی رایگەیاندووە، لە هێرشی سوپای تورکیا و تۆپبارانەکانی لە رۆژی هەینی 23/2/2018 (35مین رۆژی هێرشەکە)، چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و شەشی دیکەش بریندار بوون.
هەرچەندە بڕیار بوو هێزێکی رژێمی سووریا، کە لە 20/2/2018 لەسەر داوای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گەیشتووەتەوە عەفرین سنووری شارەکە بە رووی سوپای تورکیا بپارێزێ، بەڵام وەک دەردەکەوێ، تا ئێستا ئەو هێزەی رژێمی سووریا هیچ جووڵەیەکی بۆ پاراستنی شارەکە نەکردووە.
لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنیوز
