له كۆشكى سپى مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كۆبووەوە
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌یان سامى، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: "گفتوگۆیه‌كى باش له باره‌ى نوێترین پێشهاته سیاسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا".
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی پاش به‌شداریكردنییه‌تی له كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان له میونخ، كه له چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی ١٦ تا ١٨ـی ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له په‌راوێزی ٥٤ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، كه هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداربوون، مه‌سروور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چه‌ندین وڵات كۆبووه‌ته‌وه و باسییان له قۆناغی داهاتووی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
pdk -
