به‌رپرسێكى پارتى: ئه‌وانه‌ى شانازى به‌پارێزگاى سلێمانییه‌وه ده‌كه‌ن با به‌راوردێك له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا بكه‌ن
زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند: "ئەوەی قەڵەم بەدەستە یان ڕۆشنبیرە بابێن بەراوردێك لە نێوان پارێزگارەکەی سلێمانى کە شانازی پێوە دەکه‌ن، لەگەڵ نەوزاد هادی پارێزگارى هه‌ولێردا بکه‌ن، ئینجا با بزانین کامیان شیاوی ئەوەیە سوکایەتی پێبکرێت و کامیان شیاوی ئەوەیە ڕێزی لێ بگیرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گوتیشی: "ڕۆژ لە دواى ڕۆژ شتی نەشیاو دێتە ناو کۆمەڵگەی ئێمە، نەدەبوو ئەو هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا بکرایە".
ڕۆژى پێنجشەممە 22/2/2018، سێ هەڵسوڕاوی گۆڕان لەبەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا، قسەی نەشیاویان ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرد، بەو هۆیەوە لەلایەن دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا وەڵام درانەوە و دواتر مشتومڕی زیاتر دروست بوو.
باسنيوز
