پێنتاگۆن: هاوكارى پێشمه‌رگه كه‌مكراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه هات، سایتى مۆنیتۆرى ئه‌مریكى بڵاویكردبوویه‌وه، پێنتاگۆن هاوكارییه داراییه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه راگرتووه، كه گرنگترین هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بووه له شه‌ڕى تیرۆردا.
گوته‌بێژى پێنتاگۆن بۆ كاروبارى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا، ئێریك باهۆن، به كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئه‌مریكى (به زمانى عه‌ره‌بى) رایگه‌یاند، "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سیاسه‌تى خۆى له باره‌ى پێدانى هاوكارى به هێزه كوردییه‌كانى عێراق نه‌گۆڕیوه".
گوتیشى: "هێشتا پێنتاگۆن پاره بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كات بۆ پێدانى مووچه‌ى ئه‌و هێزانه و پشتیوانى دارایى له پرۆگرامى راهێنانیان، ئه‌مه‌ش به رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق".
باهۆن باسى له‌وه‌شكرد، "هه‌موو ئه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ هێزه عێراقى و كوردییه‌كان ته‌رخانكرابوو، له 365 ملیۆن دۆلاره‌وه له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا، كه‌مكراوه‌ته‌وه و له بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا كراوه‌ته 290 ملیۆن دۆلار".
روونیشیكرده‌وه، "هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه، كۆتایهاتنى به‌شێ:ى زۆرى پرۆسه سه‌ربازییه‌كانه له دژى داعش".
له مانگى كانوونى یه‌كه‌م/ دیسێمبهرى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى، دواى نزیكه‌ى سێ ساڵ له شه‌ڕى داعش، سه‌ركه‌وتنى یه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا راگه‌یاند.
كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه، كه نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له واشنتۆنه، بڵاویكرده‌وه، پێنتاگۆن له 2004ه‌وه مانگانه مووچه‌ى 30 هه‌زار پێشمه‌رگه دابین ده‌كات.
پێشتر باهۆن، رایگه‌یاندبوو، هێشتا واشنتن هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى بڕگه‌ى مووچه‌ى هێزه كوردییه‌كان له بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، په‌یامنێرى كوردستان24، له واشنتن، رایگه‌یاند، ئه‌ركى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تا راده‌یه‌كى زۆر كۆتایى هاتووه و هه‌روه‌ها رۆڵى راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا، كه راوێژیان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرد، كۆتایهاتووه.
سایتى مۆنیتۆر، له كۆتایى ساڵى رابردوو، بڵاویكردبوویه‌وه، كۆنگرێس بیر له پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كاته‌وه، به مه‌به‌ستى پێدانى هاوكارى بێ مه‌رج به پێشمه‌رگه. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردبوو، به‌هاى ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته هه‌رێمى كوردستان، ده‌گاته 365 ملیۆن دۆلار.
پێشمه‌رگه، هێزى ره‌سمى سه‌ربازى هه‌رێمى كوردستانه و له شه‌ڕى داعشدا رۆڵى سه‌ره‌كى بینیى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتى له سنوورى پارێزگاكانى كه‌ركووك و نه‌ینه‌وادا.
باسنيوز
