هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/2/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، شوفێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر كه بۆ ماوه‌یه‌ك كۆببوویه‌وه، به‌هۆی راگرتنی كاره‌كان بۆ ماوه‌ی نزیك له مانگێك له كاتی گواستنه‌وه‌دا".
هاتوچۆی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، كه بڕیار دراوه به‌كاركردن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 2018/2/24، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه‌وا له‌رۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن، بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".
bas news-
