داوا دەکرێ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕێوشوێن دژی هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بگرێتەبەر
به نووسراوی فه‌رمی، داوا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت كه ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگیرێته به‌ر كه هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له به‌لجیكا و ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له به‌لجیكا" قسه‌ی نه‌شیاوی به نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر گوتووه".
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، بارزان سدیق سواره ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری هه‌ولێر داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كردووه كه ڕێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێك بگرێته‌به‌ر.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه" له ڕۆژی 22-2-2018 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان كه‌پێكهاتبوون له پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك به شێوازێكی فه‌رمی به‌شداربوون له كۆنفرانسێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رله‌مان كه‌سێك به‌ناوی ڕه‌نجده‌ر گڕاوی، كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌شیاوی ئاراسته‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر كرد ، ئه‌وه‌ش سوكایه‌تی كردنه به‌ر به هه‌ولێر و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و مه‌ستیان شكاندنی شكۆی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نووسیویه‌تی" من وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و نوێنه‌ری ئه‌م شاره داوای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار ده‌كه‌م له ڕێگای ئێوه‌ی به‌ڕێز لایه‌نه یاساییه‌كان بگرێته به‌ر و داواكارم هه‌موو ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسوكه‌ته ناڕهوشتیانه بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به ناوبراو".
bas news-
