گۆڕان لەسەر نەوشیروان مستەفا هۆشداری بە شاسوار عەبدولواحید دەدات
بەپێی زانیارییەکان ، دوای ئەوەی لە چەند کات و شوێنێکدا شاسوار عەبدولواحید باسی نەوشیروان مستەفای کردووە و خۆی و گرووپەکەی پێ بەراورد کردووە. بزووتنەوەی گۆڕان بە توندی هۆشداری پێ داوە.
هەر لەمبارەیەوە کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت، بچووکترین ڕەخنە ئاراستەی کەسایەتییەکی وەک نەوشیروان مستەفا بکات“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان قەبوڵ ناکەن ”ھیچ کەسێک بەخراپە باسی کەسایەتیی نەوشیروان مستەفا بکات“. دووپاتیشی کردەوە کە ”شاسوار عەبدولواحید و ھیچ کەسێکی دیکە، ناتوانن جێگەی نەوشیروان مستەفا بگرنەوە“.
خه‌لیل سه‌ركانی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه، ماوه‌یه‌كه شاسوار عه‌بدولواحد، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی گۆڕان بێت، جلی كاك نه‌وشیروان له‌به‌ر ده‌كات و لاسایی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنورێك بۆخۆی دانه‌نێت، ناچار ده‌بین مه‌له‌فه‌كانی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
(باس‌نیوز)
