تەرمی 80 چەکداری داعش لە ماڵێکدا دۆزرانەوە

تەرمی 80 چەکداری داعش لە ماڵێکدا دۆزرانەوە
تەرمی 80 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارەدێیەکی مووسڵ دەدۆزرێنەوە.

ئەو تەرمانە لە خانووێکی وێرانبووی شارەدێی مەیدان لە نزیک رووباری دیجلە دۆزراونەتەوە، کە هەموویان لەسەر یەک کەوتبوون.

خەڵکی ناوچەکە رایانگەیاندووە، ئەو تەرمانە تەرمی چەکدارانی داعش بوون، کە لە شەڕەکانی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بە دەستی هێزە عێراقییەکان کوژراون.

کەناڵی (ئەلحەدەس) گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو تەرمانەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، نامەیەک لە گیرفانی یەکێک لە تەرمەکانی چەکدارەکانی داعش، دۆزراوەتەوە.

لە نامەکەدا، کە بە زمانی رووسی نووسراوە، ئەو چەکدارەی داعش داوای لێبووردنی لە دایکی کردووە، بەهۆی ئەوەی ئازاری پێ گەیاندووە.










باسنيوز
Top