ساڵیادی ئەنفالی شارباژێڕ و دووكان و دۆڵی جافایەتی بەڕێوە چوو

ساڵیادی ئەنفالی شارباژێڕ و دووكان و دۆڵی جافایەتی بەڕێوە چوو
بە ئامادەبوونی كەسوكاری ئەنفالكراوان و بەرپرسانی حكوومی و حزبی، 30 ەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفالی شارباژێڕ و دووكان و دۆڵی جافایەتی بەڕێوە چوو.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی دووكان ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەمە 22/ 2 / 2017 بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەرپڕسانی حیزبی و حكوومی مەراسیمی سییەمین ساڵیادی دۆڵی جافایەتی و دووكان و شارباژێر بەڕێوە چوو و تێیدا تاجەگوڵینەی وەفا و ڕێز لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دانرا.

قایمقامی گوتیشی: وێڕای باسكردن لە ئازاری ڕوداوەكە، داواشمان لە حكوومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە زیاتر خزمەتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوورەكە بكەن".

لە 22 ی شوباتی 1987 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، شاڵاوی ئەنفالكردنی هاووڵاتیانی گوندەكانی شارباژێڕ و دووكان و دۆڵی جافایەتی بەڕێوە چوو كە تێیدا زیاتر لە 1500 كەس ئەنفال و بێ‌ سەروشوێن كران و ئێستا لە مۆنێمتەكەدا ڕوفاتی تەنها 458 ئەنفالكراو هەیە.











باسنيوز
Top