وەزارەتی پەروەردە داوایەکی خێرا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەکان دەکات
ئەو ئاگاداییە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاو كراوەتەوە.
لە ئاگاداییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: "ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرانەی قوتابخانە ئامادەییەكان دەكەنەوە كە داتای نمرەی قوتابیانی پۆلی 10 و 11ی ئامادەییان لە داتابەیسی خۆیان تۆمار نەكردووە، بە زووترین كات تۆماری بكەن بۆ كاری پێویست".
بڕیارە تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی قوتابییانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێش بخرێت.
باسنيوز
