لە مەریوان بە چالاکی ڕۆژی زمانی دایکی بەرز نرخێندرا

لە مەریوان بە چالاکی ڕۆژی زمانی دایکی بەرز نرخێندرا
دوێنێ چوارشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، ناوەندی فەرهەنگی، هونەریی ڤەژین، بە بڵاوکردنەوەی پەیامی پیرۆزبایی و پۆستەر لەناو شار ڕێزی لەم ڕۆژە گرت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە مەریوان بڵاوی کردووەتەوە چەند کچە کوردێک بە جلوبەرگی کوردییەوە بەناو شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری مەریوان پەیام و نامەی پیرۆزبایی ئەو ناوەندە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زامنی دایکی بەناو هاووڵاتیاندا بڵاو دەکەنەوە.

هاوکات هەر دوێنێ لە زانکۆی سنە و لە چەند شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەم بۆنەیەوە کۆڕ و سیمینار بەڕێوە چووە.









باسنيوز
Top