بەرپرسێکی ئاسایشی کەرکووک: مەترسیی ڕفاندنی ئافرەتان لە کەرکووک زیاد بووە
بەرپرسێکی ئاسایش لە شاری کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ئافرەت ڕفێندراون و ئێستا مەترسیی ڕفاندنی کچان و ژنان لە کەرکووک هەیە، بەرپرسیارێتیی ئەوەش ئەکەوێتە ئەستۆی حەشدی شەعبی، چونکە ئەوان لە شارەکەدا دەسەڵاتدارن".
عەقید (فەرهاد فازیل)، بەرپرسی بنکەی ئاسایش لە گەڕەکی (کوردستان)ی شاری کەرکووک ڕايگەیاند: "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر هیچ ئەمنییەتێک لە شاری کەرکووکدا نەماوە، هەر دوێنێ چوارشەممە چەندین کەسایەتیی عەرەب پەیوەندییان پێوە کردووم و دەڵێن "کاتێک دەچینە مزگەوت و نوێژ دەکەین، دۆعای گەڕانەوەی ئاسایش و پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو دۆخە ئارام ببێتەوە".
ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەشی خستە ڕوو: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ئافرەت ڕفێندراون، بۆیە مەترسیی ڕفاندنی کچ و ژن لە کەرکووک دورست بووە، هەری ڕووبدات، دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لێی بەرپرسیارە، چونکە ئەوان دەسەڵاتی یەکەمن لە شارەکەدا و سەرکورتی کورد دەکەن".
باسنيوز
