کەرکووک.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر میلیشیاكانى حەشدی شەعبی

کەرکووک.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر میلیشیاكانى حەشدی شەعبی

بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی کەرکووک، ڕای دەگەیەنێت، دانیشتووانى شاره‌كه‌ دەسەڵاتی حەشدی شەعبی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێیان قه‌بووڵ نییە، ئەمشەویش لە ناوچه‌ى چیمەن لێیان دراوە.


عەقید (ئیدریس ڕەفعەت)، بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی کەرکووک ڕاگەیاند: "ئەمشەو لە چیمەن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر میلیشیاكانى حەشدی شەعبی و لێیاندراوە، نازانم کێ لێیداون، بەڵام خەڵکی کەرکووک ئەو دەسەڵاتەی پێ قه‌بووڵ نییە".


ئەو بەرپرسیەی ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووکیش دەنگی تەقەیه‌كی زۆر دەبیسترێ.


هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و له‌ ناو شارى كه‌ركووك به‌ ئاربی جی له‌ خاڵێكى پۆلیسی فیدڕاڵی درا و ته‌قه‌یه‌كی زۆر به‌ چه‌كی دۆشكى و بیكه‌یسى ده‌كرێت".

روونیكرده‌وه‌، كه‌ ته‌قه‌كان له‌ نزیك پیشه‌سازی تازه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هاتوچۆى كۆنه‌، كه‌ خاڵه‌كه‌ى پۆلیس ده‌كه‌وێته‌ پشت په‌نجا عه‌لى.


دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ میلیشیا شیعه‌كان به‌هاوكارى گرووپێكى نێو یه‌كێتى كه‌ركووك و به‌شێك له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد، ده‌ستكرایه‌وه‌ به‌ته‌عریبكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كورد له‌ پۆسته‌كانیان، لادران.

bas news-
Top