پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێکەوە ڕوونکردنەوە دەدات



ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی گه‌نجێك به‌ برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆخشانه‌ و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و پۆلیسی شاره‌كه‌ش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە ڕووداوێك ئاگاداركراینەوە كەهاووڵاتیەك بەبرینداری كە فیشەكێك بەسەر سنگیەوە بووە و براوەتە نەخۆشخانەی شۆڕش، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە".



گوتیشی: "هاوڵاتیەكە ناوی(ر، ر، ش) لەدایكبووی 1982ه‌و دانیشتووی گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانییە و پیشەی دوكاندارە لەناو بازاڕی شارەكەدا و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە".



گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە و نازانرێت رووداوەكە خۆكوژی بووە یان فیشەك لەدەستی دەرچووە، یاخود كوژراوە، بۆیە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە.
bss news-
Top