فه‌رمانده‌یه‌كی توركیا: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كەین ناتوانین به‌ ئارامی بژین

 فه‌رمانده‌یه‌كی توركیا: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كەین ناتوانین به‌ ئارامی بژین
فه‌رمانده‌یه‌كی خانه‌نشینكراوی توركیا كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا نووسه‌رێكی دیاری وڵاتەكەیه‌، پێیوایه‌ ئێستە گرنگه‌ توركیا كێشه‌ی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌م خاكه‌دا ناتوانن به‌ ئارامی بژین و به‌رده‌وام له‌ نائارامیدا ده‌ژین.


ئیسماعیل حه‌قی په‌كین فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینكراوی سوپای توركیا، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی توركی، پێیوایه‌ ئه‌مریكا و رووسیا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سووریا كورد ببێته‌ خاوه‌نی فیدراڵی.


په‌كین باس له‌ بوونی كورد ده‌كات له‌ ئێران و عێراق و سووریا و توركیا، ده‌ڵێ فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاش پێیان باشه‌ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ هه‌ر 4 وڵاتەكە، بۆیه‌ ده‌بێت توركیاش باش ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی خوێندبێته‌وه‌، له‌ رۆژئاواش كورد خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن فیدڕالیی خۆی.


گوتیشی "له‌ توركیا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌م خاكه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامی نایه‌ته‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ توركیا كێشه‌ی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكات".










باسنيوز
Top