وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: پێویسته حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكاته‌وه
مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018، له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕای گه‌یاند: "به‌پێی ماده‌ی 132 له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی حكوومه‌تی فیدڕاڵ، پێویسته حكوومه‌ت ئیمتیازات به كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بدات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "هاوكات پیویسته حكوومه‌تی عێراق، سه‌رجه‌م زیانه‌كانی جینۆساید، كیمیاباران و ئه‌نفال و سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه‌ی دیكه كه له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا به‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، زیانه‌كان به 284 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ی كراوه كه به‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، هیوادارن حكوومه‌تی عێراق بتوانێت ئاوڕ له كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بداته‌وه.
باسنيوز
