هاووڵاتییەکی ئێرانی لە ئیستەنبووڵ ئاگری لە خۆی بەر دا

 هاووڵاتییەکی ئێرانی لە ئیستەنبووڵ ئاگری لە خۆی بەر دا
ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەیدانی (تەقسیم)ی ئیستەنبووڵ لە تورکیا گەشتیارێکی تەمەن 53ی ئێرانی بەهۆیەکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە ناوی (ڕەزا شەرەفخانی) و تەمەن 53 ساڵە و ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/2/21 لەلای پەیکەری کۆماری لە مەیدانی تەقسیمی ئیستەنبووڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و پاشان خەڵکی دەوروبەر خێرا فریای کەوتوون و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

باس لەوە دەکرێت ژنێک چارشێوەکەی خۆی پێوە پێچاندووە و لە مەرگ ڕزگاری کردووە

هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە ئاشکرا نەبووە و پۆلیسی ئیستەنبووڵ، لەبارەی هۆکاری ئەو ڕووداوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە ساڵانی رابردوودا چەند حاڵەتێکی وەک خۆکوژی و خۆسووتاندنی پەنابەرانی ئێرانی لە تورکیا ڕووی داوە کە بەهۆی وەڵام نەدانەوە و پێڕانەگەیشتنی فیدراسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاووڵاتیانی ئێرانی ناڕەزاییان دەربڕیبوو.










باسنيوز
Top