سەرکردەیەکی باڵای عەرەبی عێراقی نهێنییەکی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرا دەکات. مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تەحالوف بەغدا)، کە هاو

سەرکردەیەکی باڵای عەرەبی عێراقی نهێنییەکی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرا دەکات.     مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تەحالوف بەغدا)، کە هاو
سەرکردەیەکی باڵای عەرەبی عێراقی نهێنییەکی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرا دەکات.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تەحالوف بەغدا)، کە هاوپەیمانییەکی سوننەمەزهەبەکانی عێراقە، لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، کاندیدی هاوپەیمانیی بەغدادە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

مەحمود مەشهەدانی ئاشکرای کردووە، کە ئاڵا تاڵەبانی ”خۆی داوای کرد“ ببێتە کاندیدێکی هاوپەیمانیی بەغدا و ئەوانیش قبووڵیان کردووە.

زۆرینەی چاودێرانی سیاسی و هاووڵاتییانی کوردستان خۆکاندیدیکردنی ئاڵا تاڵەبانی لەسەر لیستی تەحالوف بەغداد و سروە عەبدولواحیدی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی فەتحی عێراقی بە خیانەت و پشتگیریرکردنی دوژمنانی گەلی کوردستان دادەنێن.

پێشتریش لە دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاندبوو، کە ”کەرکووک گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی عێراق و پێویستە کورد دەستبەرداری ئەو شارە بێت“.










باسنيوز
Top