له ڕانیه كه‌سێك به تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر ده‌كرێت
لوقمان تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى ڕاپه‌ڕین، ڕاى گه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى زانیارى و سكاڵاى هاووڵاتییانمان پێگه‌یشت، كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه چه‌ندین ئۆتۆمبیلیان دزراوه، هێزه‌كانمان توانیان ئه‌و تۆمه‌تباره به ئۆتۆمبیلێكى دزیارییهوه ده‌ستگیر بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "تۆمه‌تباره‌كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستى به دزینى ئۆتۆمبیل و مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه كردووه، زۆر جاریش ئۆتۆمبیلى دزراوى له شوێنێك جێ هێشتووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و ناوى (س،ع)ه، ئێستا به ماده‌ى 446 ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
(باس‌نیوز)
