وێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا

وێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی/ هه‌ولێر، له‌هۆڵی په‌ری (پ.ی.د. فوئاد ڕه‌شید) سمینارێكی پێشكه‌ش كرد به‌ناونشانی ( وێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا) كه‌تیایدا به‌شێوازێكی ئه‌ده‌بیانه‌ باسی به‌شێك له‌كێشه‌كانی ژیانی كرد، وه‌ك هه‌موومان ئه‌ڵێین (ئاخ دونیا) كه‌سمان ناڵێين (ئۆخه‌ی دونیا)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ دیدگای ئه‌ده‌بی جیاوازه‌ به‌وه‌ی به‌دوای ئێش و خه‌مه‌كانه‌، به‌دوای وێنه‌ ناوازه‌كانه‌....
هه‌روه‌ها " به‌م ناونیشانه‌ هه‌ندێك له‌ خه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌مانی تیكه‌ڵی مۆسیقا كرد، له‌م شیعرانه‌دا:( به‌ختیار عه‌لی) پێی وتین: (فوو له‌ شمشاڵی هزر ده‌كه‌ین " ده‌ست له‌ نه‌زاكه‌ت به‌ر ئه‌ده‌ین) (ئارام شارباژیری) پیی وتین:(لێره‌..به‌ر له‌ته‌وقه‌ی یه‌كتر ناسین، چالی ناحه‌زییمان بۆ یه‌كتری هه‌لكه‌ندووه‌!!) په‌یامی ده‌قه‌كان پییان گووتین :(( وریابن ..ببینن : چیمان به‌سه‌ر هاتووه‌ " واز له‌ ئاخ و خۆزگه‌ بهێنن: له‌ جیی خۆته‌وه‌ (دل مه‌شكینه‌ ..نه‌مامی به‌هایه‌كی مرۆیی جوان بروینه‌.
Top