هێزێكی دیكه‌ی سوپای توركیا به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وت
سه‌رچاوه میدییاییهكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و هێزه سه‌ر به لیوای "بۆرنوفا"ی تایبه‌ته و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی "كالكیگ" له ئیزمیره‌وه گوازراونه‌ته‌وه سنووری عه‌فرین.
ئه‌مرۆ به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا، هێزێكی میللی سه‌ر به سوپای سووریا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای توركیا گه‌یشته شاری عه‌فرین و، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و هێزه له‌شاری جندرێس بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌شێكی دیكه‌شیان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا، نه‌یانتوانیوه بگه‌نه عه‌فرین، له‌سه‌ر رێگای حه‌له‌ب - زه‌هرا چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تن بۆئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و شاره، چونكه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ده‌كرێنه ئامانج و ئه‌مڕۆ 3 سه‌ربازی سووریا له‌و بۆردومانانه‌دا كوژران.
K24
