ساڵح موسڵم : ئێمە لە عەفرین هیچ هێرشێکمان نەکردووتە ناو خاکی تورکیا
ئەو سەرکردەیەی پەیەدە ئاماژەی بەوەش کرد: "لە عەفرین ئێمە تەنها بەرخودان دەکەین، نەڕۆیشتووینە ناو خاکی تورکیا و هێرشمان نەکردووەتە سەر ئەوانیش و هیچ کەسێکیشمان نەکوشتووە، بە پێچەوانە ئەوان هاتوون و هێرشیان کردووەتە سەرمان و ئێمەش بەرخودان دەکەین".
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە هەوڵ دەدەین لە بواری سیاسی و دیپلۆماسییەوە لەسەر ئاستی جیهان هەندێک هێز هان بدەین".
لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ ئەگەر لەشکری تورکیا بێتە ناوەوە و عەفرینەوە دەکەوێت؟
ساڵح موسلیم ڕای گەیاند: "نا، نەخێر عەفرین بەرخودان دەکات و ناکەوێت هیچ ئیحتمالێکیش نادەین، گەلەکەمان ئەوەندە بەهێز هەن و بەرگری دەکەن، ئەمڕو سێشەممە ۳۲ روژە هێرش بۆ سەر ۆەفرین دەستێ پێکردووە و سڤیلەکان دەستیان لە عەفرین بەر نەداوە، هەر دارێکی زەیتوون کەسێکی لە پشتە".
ئەو سەرکردەیەی کوردی ڕۆژئاوا ڕاشی گەیاند: "عەفرین بو عەفرینییەکان دەبێت و لە سووریا سیستەمێکی دیموکراتێک ئاوا دەبێت کە هەر کەسێک مافی خۆی وەربگرێت، عەفرینیش تێدا دەبێت".
تا ئێستاش دەڵێم زیندانی سیاسی لە روژئاوا نین، کە هەندێک دەیکەنە بیانووی سیاسی، ئەوانەن کە یان دزییان کردوونە، یان قاچاخچیەتیان کردووە".
سەبارەت بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی ئەو و رەمزی کارتال و نوێنەری "هەدەپە" لە ئەورووپا و دوو کەس لە ئاکەپە کە لە سۆسیال مەدیا دەنگی داوە کە گوایە پەیوەندیی لەگەڵ تورکیا هەبێت، ساڵح موسلیم گوتی: "نەخێر ئەو پوختانن، هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ تورکیا نییە، لەگەل کاک ڕەمزی بەردەوام یەکتر دەبینین وێنەش دەگرین".
باسنیوز
