رێكه‌وتنی یه‌په‌گه و سووریا توركیای هه‌راسان كردووه
ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستە ته‌نیا له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه باس له رێكه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و سوپای سووریا ده‌كرێت بۆ هاتنی سوپای ڕژێمی سووریا بۆ ناو عه‌فرین و سنووره‌كانی سووریا و توركیا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئاكپارتی له دوێنێوه هه‌ڕه‌شه له سووریا ده‌كات.
وه‌كو ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووه، تا سووریا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عه‌فرین بكاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كانیشی له‌سه‌ر سنوور جێگیر بكات، به‌ڵام ئیداره‌ی عه‌فرین هه‌ر له لای یه‌په‌گه بمێنێته‌وه. به‌مه‌ش رێگه له سوپای توركیا بگرێت بۆ هاتنه ناو عه‌فرین، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سووریا مووشه‌كی دژه فڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌كار بخات، ئیتر رێگه نه‌دات فڕۆكه‌كانی توركیا عه‌فرین بۆردومان بكه‌ن.
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی باس له رێككه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا ده‌كات، ته‌نیا پروپاگنده‌یه و هیچی تر. به‌ڵام به‌و مانایه نییه ئه‌و 2 هێزه نیازی خراپیان نه‌بێت، نه‌خێر خه‌ریكی پیلانێكن، به‌ڵام هه‌رچی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، توركیا نه‌گاته ئامانجی خۆی راناوه‌ستێت".
چاودێرانی سیاسی لە توركیا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌په‌گه و سووریا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌زانن، ئه‌وان پێیانوایه ئه‌گه‌ر رووسیا چاوپۆشی له سووریا بكات بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه، ئه‌وكات ئاسمانی عه‌فرین به رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا داده‌خرێت و به‌مه‌ش ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
bas news-
