ئۆجەلان داوای لە هەدەپە كردبوو بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆم بدەن
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی پارتی باش، كه تازه‌ترین پارتی توركیایه و چاوی له‌وه‌یه ببێته جێگیره‌وه‌ی ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا، پێیوایه ئاكپارتی دەنگەكانی كورد و پشتیوانی هەدەپە بە تەواوی لە دەست دەدات، لە كاتێكدا پێشتر بەهۆی نامەیەكی ئۆجەلانەوە پشتیوانی هەدەپەی لە ریفراندۆمی دەستووری توركیا مسۆگەر كردبوو.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاكشه‌نه‌ر سه‌ردانی رۆژنامه‌ی (یه‌نی چاغی) توركی كرد، بهتوهان چۆلاك نووسه‌ری دیاری ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا باسی له بۆچوونی ئاكشه‌نه‌ر كردووه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا.
ئاكشه‌نه‌ر ئاشكرای كردووە زۆربه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه، به تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی نزیكن له په‌كه‌كه‌وه.
مه‌رال بۆ بهتوهان چۆلاك قسه‌ی كردووه و باسی له گوته‌یه‌كی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كردووه، كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌رده‌م دادوه‌ردا گوتی یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی ئاكپارتی، نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ی له ئیمیڕاڵییهوه بۆ هێناوه، تیایدا ئۆجه‌لان داوای كردووه هه‌ده‌په له ریفراندۆمدا به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن، بۆیه ئاكشه‌نه‌ر ئاماژه ده‌دات ئه‌و گوته‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ییه‌كان به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئاكپارتی ته‌نیا 34%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، واته 15% ده‌نگه‌كانی له ده‌ست ده‌دات، 10%ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش بۆ پارتی ده‌چێت.
bas news-
