ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ تووشبوانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو

ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ تووشبوانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو
بە مەبەستی پتشیوانی کردن لە تووشبوانی نەخۆشی تالاسیمیا زانکۆی (نۆلج)، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بانکی خوێنی ھەولێر، ھەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخست بۆ خوێن بەخشینی بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییە، کە دەیان قوتابی تێیدا بەشداربوون.

(عەبدولخالق عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گشتی پێوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەوەی ڕوونکردەوە، کە ئەو ھەڵمەتە تەواوکەریی پڕۆژە و کارە مرۆییەکانیان کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، لە ھەمان زانکۆدا دووەمین فیستیڤاڵ بۆ نەخۆشی کوشندەی شێرپەنجە بەڕێوەچووە، ئەو بەرپرسەی زانکۆی ئەوەشی ڕاگەیاند: کە تەنیا کاری ئەوان پەروەردە و فێرکردن نیە، بەڵکو کاریی مرۆیی تەواوکەریی پەروەردەییە لە نێو زانستدا، بۆیە ئێمە وەک توێژێکی باڵا لە نێو کۆمەڵگا دەبێت ڕۆڵی خۆمان ببینین لە کارە مرۆییەکاندا و ھاوخەمی ئەو کەسانە بین کە ئێستا بەھۆی نەخۆشییەکی وا سەخت دەناڵێنن، ھاوکات دەبێت بەوردی بڕوانینە بار و گوزەران و تەندروستی ئەو مرۆڤانەی کە ئێستا مەرگ ھەڕەشەیان لێدەکات بەھۆی نەخۆشییەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیش دا مامۆستا (عەبدالخاق عەبدوڵا) گوتی: ئێمە وەک زانکۆی نۆلج چەند لێژنەیەکی تایبەتمان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە، کە لەگەڵ نەخۆشخانەی (نانەکەلی) ھەماھەنگیەکی زۆر باشمان ھەیە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو نەخۆشانە دەکەین، کە ڕووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە و تالاسیمیا بوونەتەوە، لەو ھەڵمەتەشدا قوتابیان توانیان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ھەست کردن بە پرسیارێیەتی و بەشداربوون لە کاری مرۆیی بە کچان و کوڕانی نێو زانکۆکە بەشداربوون و خوێنیان بەخشییە ئەو نەخۆشییە کوشندەیە









خه ليل بله يى
Top