لە هەولێر پێشمەرگە بریندارەكان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان گرد بوونەوە

 لە هەولێر پێشمەرگە بریندارەكان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان گرد بوونەوە
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/2/2018، پێشمەرگە بریندارەكان كە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بریندار بوونە، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر گردبوونەوە.

ئامانج لە گردبوونەوەی ئەو پێشمەرگانە دژی ئەو گەمارۆیانەی حكوومەتی عێراقە كە خستوویەتی سەر هەرێمی كوردستان و داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە هاوكات داوای كردنەوەی فرۆكەخانه‌كانی هەرێمی كوردستانیان كرد.

لەو گردبونەوەدا كۆمەڵێك دروشم بەرز كرابوونەوە كە یەكێك لە دروشمەكان ئاراستەی حكوومەتی عێراق كرابوو و تێدا هاتبوو: "فڕۆكەخانەكان بكەنەوە، پێویستیمان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات)، هاوكات ئەوان لە دژی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە لە ڕێگای یووئێنەوە داوای مافەكانی كوردیان دەكرد.

لەو گردبوونەوەدا پەیامی پێشمەرگە بریندارەكان خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو، بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2014 بەدواوە ئێمە لە سەنگەرەكانی بەرگری، بە نوێنەرایەتيی جیهان شەڕمان كرد و توانیمان تیرۆریستان تێكبشكێنین لە ئەنجامدا بەشێكی زۆر هاوڕێكانمان شەهید بوون و ئێمە بریندارب ووین و بەهۆی برینەكانمانەوە، پێویستیمان بە چارەسەری پزیشكی هەیە، بەڵام داخستنی فڕۆكەكانی هەرێمی كوردستان، رێگای دەرەوەی وڵاتی لێ گرتین، هەروەها ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە سەپێنراوە بە سەر كوردستان دۆخمانی نالەبار كردووە.











باسنيوز
Top