رانیه.. رۆژی جیهانی زمانی دایك به‌رز راگیرا
ئاراز ڕه‌مه‌زان، لێپرسیراوی راگه‌یاندنی زانكۆی راپه‌ڕین، ڕایگه‌یاند: "سیمیناره‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك، یاریده‌ده‌ر، مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا تیشك خرایه سه‌ر كاریگه‌ری زمانی دایك، گرنگیدان به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له ناوه‌ندێكی وه‌ك زانكۆی راپه‌ڕین، پاشان فیلمێكی دیكۆمێنته‌ری ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری زمانی دایك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش كرا".
لێپرسیراوی راگه‌یاندنی زانكۆی راپه‌ڕین، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه هاوكات چه‌ند بابه‌تێكی دی له‌ژێر ناونیشانی خوێندن به زمانی ئینگلیزی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زمانی دایك، ڕۆڵی شیعر له زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمانی كوردی و زمانی كوردی له نێوان پێوه‌ره‌كانی زمانی زیندوودا پێشكه‌ش كران.
له ساڵی 1999وه ڕێكخراوی یونسكۆ رۆژی ٢١ی شوباتی وه‌كو رۆژی جیهانی زمانی دایك (زگماكی) ده‌ستنیشان كردووه.
(باس‌نیوز)
