كه‌ركووك.. له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌وڵی كوشتنی چوار تیرۆریست به‌ر له دادگاییكردنیان دراوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/2/2018، محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، چوار تیرۆریستی زیندانیكراو، به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستییان، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری كه‌ركووك كراون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 19/2/2018، سێ پۆلیسی فیدڕاڵی و ئه‌فسه‌رێك، چوونه‌ته نێو نه‌خۆشخانه‌كه به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی ئه‌و چوار تیرۆریسته".
به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه مه‌به‌ستی كوشتنی ئه‌و تیرۆریستانه، ئه‌وه بووه، كه تاوه‌كو تیرۆریسته‌كان دان به تاوانه‌كانیاندا نه‌نێن كه كێیان له‌گه‌ڵدا بووه".
ئاشكراشی كردووه، كه دوای ئاگاداربوونه‌وه‌ی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی چوار تیرۆریسته‌كه، هه‌وڵی كوشتن‌یان شكستی هێناوه و ئه‌و سێ پۆلیسه هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و دانی به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان ناوه.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ندییان به تیرۆریسته‌كانه‌وه هه‌بووه.
باسنيوز
