ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک سكاڵا له‌دژى حكومه‌تى عێراق تۆمار ده‌كات
رۆژی سێشەممە 20/2/2018، محەمەد كه‌مال، سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووک ڕاى گه‌یاند، حكومه‌تى عێراق ده‌ستووری پێشێل كردووه و ”بەبێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووک“ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بریتیش پترۆلیۆم واژۆ کردووە.
محەمەد کەمال هەروەها رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێ بە ویستی خۆی و بەبێ پرسکردن بە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نەوتی ئەو شارە هەناردەی دەرەوە بکات، ”ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە بۆ لە دادگای فیدڕالی سکاڵامان تۆمار کردووە“.
هەروەک سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى رایگەیاند، له‌دواى خیانەتی 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕۆژانه به‌سه‌دان تا‌نكه‌ری نه‌وت دەنێردرێتە ئیران بەبێ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى کەرکووک سودیان لێوه‌رگرێت.
( باس‌نیوز)
