په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای خانه‌نشینی و مووچه تاوتوێ ده‌كات
نازم هه‌ركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/2/2018، ڕایگه‌یاند: "بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 21/2/2018، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بكات و یه‌كێك له‌و پڕۆژه یاسایانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی و مووچه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خشته روو، كه هاوكات په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان تاتوێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای دژه تیرۆر ده‌كرێت، كه یاساكه‌ی پێش‌و له كاركه‌وتووه و پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
(باس‌نیوز)
