وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا هێزه كوردییه‌كان بپارێزن ئێمه له هێرشكردن ناوه‌ستین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/2/2018، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی، رای گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بێنه عه‌فرین تا یهكیینه كوردییه‌كان له‌وێ نه‌هێڵن، ئێمه كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بپارێزن، ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوپای توركیا رابگرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا رای گه‌یاند: "ھێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی عه‌فرین و بۆ پشتیوانی له به‌رگری عه‌فرین ده‌چنه شاره‌كه".
باس‌نیوز
