به‌هۆی لافاوه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك داخرا

 به‌هۆی لافاوه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك داخرا
به‌هۆی باران بارینی زۆر و لافاوه‌وه‌ ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر - دهۆك له‌ پردی چه‌مه‌ داخرا.


دیوالی حه‌می بریندار به‌رێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی پارێزگای دهۆك گوتی: ئه‌مشه‌و به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك له‌ سنووری پردی چه‌مه‌ و ڕێگای ڕوڤیا بۆ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ داخراوه‌ به‌ڵام هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ ڕێگای شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش هاتووچۆ بكه‌ن".



چه‌ند ڕۆژێكی شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌خوڕ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو درووست بووه‌ و ئه‌مشه‌ویش به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی داخران و هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێلیان لێ ڕاوه‌ستا.





باسنیوز
Top