سۆران سێوه‌كانی: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌م ده‌كات
توێژه‌رێكی بواری ئیسلامی سیاسی، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه جیابوونه‌وه‌ی باڵی نهھزهكانی ناو كۆمه‌ڵ، ئینشیقاكێكی گه‌وره‌یه و ده‌شڵێت "جیابوونه‌وه‌ی باڵی نهھزهكانی ناو كۆمه‌ڵ، بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندهی ھه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر ده‌نگه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌بێت".
سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی و توێژه‌ر له بواری ئیسلامی سیاسی، ڕاگه‌یاند: "به‌ھۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری باڵی نهھزهكانی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ئه‌و حزبه له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندهی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌م نه‌كات، ئه‌وا زیاد ناكات".
ئه‌و توێژه‌ره، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه باڵی نهھزهكانی ناو كۆمه‌ڵ پێگه‌یه‌كی به‌ھێزیان ھه‌بووه، بێگومان كاتێك جیابوونه‌ته‌وه، یان چوونه‌ته پاڵ لیستی ھاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه خودی به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و قه‌واره‌یه ده‌كات، ده‌بێته ھۆكاری دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئاشكراشی كرد، كه جیابوونه‌وه‌ی باڵی نهھزهكانی ناو كۆمه‌ڵ له چوارچێوه‌ی ئینشێقاقێكی گه‌وره‌یه، كه له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا ڕوویداوه، چونكه نهھزهكان ژماره‌یان زۆره، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی دیاری كرا‌و نین كه وازیان له‌و حزبه ھێنابێت، به‌ڵكو باڵی نهھزهكاھ له باڵێكی فراوانی ناو كۆمه‌ڵ پێكھاتوون، ھه‌روه‌ھا پێشتر ڕه‌وتێكی جیاواز بوون، بۆیه له‌ھه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه ئینشیقاكێكی گه‌وره‌یه.
bas news-
