ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى عه‌فرین: سوپاى توركیا غازى كلۆرى به‌كار هێناوه
ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى له عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/ 2/ 2018، سوپاى توركیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه غازى كلۆرى له هێرشه‌كاندا، به‌كار هێناوه.
ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى عه‌فرین، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌نجامى پشكنینه‌كان له باره‌ى بۆردومانێكى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر گوندی ئهردهنهى سه‌ر به شاره‌دێی شیه كه له 16ى مانگ ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت غازى كلۆر به‌كار هێنراوه".
دا‌واشیان له هه‌موو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماده‌یی خۆیان ینشاندا له هاوكاریكردنى هه‌ر ڕێكخراوێك بۆ وه‌رگرتنى سامپڵ و پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست بۆ سه‌لماندنى به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه قه‌ده‌غه‌كراوه.
له 16ى شوباتى 2018، له بۆردومانێكى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر گوندێك له ڕۆژئاواى كوردستان، 6 هاووڵاتى سڤیل بریندار بوون، هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وه ڕاگه‌یاندرا، كه بۆردوومانه‌كه ژه‌هراوی بووه.
bas news-
