به كۆپته‌ر سێ پێشمه‌رگه له مه‌ترسى خنكان ڕزگار كران
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه، ڕاى گه‌یاند، له شاره‌دێى سێگرتكانى سنوورى شارى كۆیه ، 3 پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن كۆپته‌رى هاتوچۆوه كه مه‌ترسى خنكانیان له‌سه‌ر بووه، ڕزگار كران.
زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه 3 پێشمه‌رگه كه له سنوورى هه‌ولێره‌وه بۆ ده‌وام هاتوونه‌ته سنوورى كۆیه و له پردى به‌ستى شڵغه كه دوو شاره‌دێى سێگرتكان و قوشته‌په به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌هۆى ڕوخانى پرده‌كه‌وه گیریان خواردووه، وه‌زاره‌تى ناوخۆمان ئاگادار كرده‌وه كه كۆپته‌رى هاتوچۆ بنێرێت بۆ ڕزگار كردنیان".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "له رێى كۆپته‌رى هاتوچۆوه هه‌ر سێ پێشمه‌رگه‌كه له مه‌ترسى خنكان به ته‌ندروستیه‌كى باشه‌وه، ڕزگار كران".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌هۆى ڕوخانى ئه‌و پرده‌وه، ڕێگاى نێوان هه‌ردوو شاره‌دێى قوشته‌په و سێگرتكان داخراوه و هاووڵاتیانى سنووره‌كه به ناچارى ده‌بێت ڕێگه‌ى هه‌ولێر - كۆیه بۆ هاتوچۆ به‌كار بهێنن.
bas news-
