رۆژنامەی جومهوریه‌ت: دادگای توركیا بەرانبەر ده‌میرتاش دووڕوو بووە
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووری هه‌ده‌په دادگایی كرا، رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی دادگاكەی بە دووڕوو وەسف كردووە.
ده‌میرتاش ماوه‌ی 15 مانگ ده‌بێت به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پشتگیری له په‌كه‌كه كردووه له لایه‌ن حكوومه‌تی ئاكپارتییه‌وه ده‌ستگیر كراوه، بۆ یه‌كه‌م جاریش هه‌فته‌ی رابردوو هێنایانه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام دادوه‌ر دووباره خستیه زیندانه‌وه و تا مانگی نیسان خولی دادگاییكردنه‌كه‌ی دواخست.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بووه و ده‌ستگیر كراوه، دادگا نه‌یهێشتووه بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ر و به‌رگری له خۆی بكات، ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتووه هیچ پارێزه‌رێك و رۆژنامه‌نووسێكیش له دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌یدا ئاماده بێت، هه‌روه‌ها ده‌میرتاشیش له ژێرزه‌مینی زینداندا ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیراوه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی دا كاتێك ده‌میرتاش له پۆستی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په نه‌ما و بۆ خۆی داوای كرد خۆی كاندید ناكاته‌وه، ئیتر بۆ یه‌كه‌م جار ده‌میرتاشیان هێنایه به‌رده‌م دادوه‌ر و رێگه‌شیان دا رۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی توركیا بچنه هۆڵی دانیشتنی دادگاییه‌كه‌ی.
(جومهوریه‌ت) ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی دادگای توركیا به دووڕوو ناو ده‌بات، هه‌روه‌ها پێیوایه دادگاییكردنی ده‌میرتاش سه‌لماندی له توركیا دادگا به سیاسی كراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، پێویسته بپرسن بۆچی ئه‌و كاته‌ی ده‌میرتاش هاوسه‌رۆك بووه، نه‌یانهێناوه‌ته به‌رده‌م دادگا و به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر خولی دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی دواخراوه، به‌ڵام كه له هاوسه‌رۆكی نه‌ما، هێنایانه به‌رده‌م دادوه‌ر.
bas news-
