ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ تاوتێکردنی چەند بابەتێک کۆ دەبێتەوە

 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ تاوتێکردنی چەند بابەتێک کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و، ڕای گەیاندووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگا کۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/2/18، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوه‌، كه‌ ، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی پارێزگا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10:30ى خولەکی بەیانی کۆبوونەوەی ژمارە (59) ئەنجام دەدات.


لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتێکردنی چەند تەوەرێک دەبێت لە بواری ژینگە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە کافتریاکانی شاری هەولێر و پێشنیاری کردنەوەی هەردوو ڕێگای سەرەکی هەولێر - کەرکووک و هەولێر - مەخموور، بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.









باسنیوز
Top