گه‌رمیان.. ڕزگارکردنی سێ منداڵ لە خنکان
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه نێوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کرانه‌وه لەوەی سێ منداڵ لە ناوەڕاستی ئاوى پردى گه‌ڕه‌كى گازینۆ گیریان خواردووە و تادێت ئاوی پردەكه‌ش ڕوو لەزیاد بوونه، هه‌روه‌ها هاتووه: "سێ منداڵەكه ژیانیان لەمەترسیدا بوو، بۆیه دەست بەجێ مەفرەزەی 104 گەشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه و لەگەڵ کارمەندانی شارەوانی وتیمەکانی ژێر ئاو توانیان هه‌رسێكه‌یان ڕزگار بکەن".
داواش لەهاوڵاتیانی دەڤەری گەرمیان دەکەن، دووربن لەو جێگایانەی کە لافاویان پێدا دەڕوات، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ لایەک زیانی پێ نەگات.
شه‌پۆلێكى باران بارین ڕووى له كوردستان به‌گشتی كردووه و له ناوچه‌ى گه‌رمیانیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر بارى، بۆیه مه‌ترسى دروستبوونى لافاو ده‌كرا.
باسنيوز
