شاندێکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی رووسیا دەکرێت

 شاندێکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی رووسیا دەکرێت
کۆنفرانسێک لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەوە لە مۆسکۆ ساز دەکرێت و داواتنامەیەک ئاراستەی شاندێکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.



بڕیارە رۆژی 19/2/2018، ڤەڵدای کڵۆب و پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی لە مۆسکۆ کۆنفرانسێک لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساز بکەن و رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەش، پانێڵێک لەبارەی کێشەی کورد لەو ناوچەیە، ساز دەکرێت.



ڤیتالی نائومکین، سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵ و کاریگەریی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان بۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان ناردووە.


کۆنفرانسەکە بە بەشداریی نوێنەرانی 30 وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، رووسیا و چین ساز دەکرێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.











باسنيوز
Top