بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگای گوندەکانی پشدەر و ماوەت داخراون
کامەران حسن، قایممقایمی ماوەت ڕایگەیاند: "لە ناوچە جیاوازەكانی شارباژێڕ، رێگای هاتووچۆی زۆرێك لە گوندەكان داخراوە و زەوی و زار و باخی هاووڵاتیان ژێر ئاو كەوتوون.
گوتیشی: پردی مۆكەبە لەسەر رێگای قەیوان- ماوەت ژێر ئاو كەوتووە و رێگای هاتوچۆی داخراوە و ئێستا لەهەوڵی چارەسەرکردنی داین.
قائیمقامی ماوەت ئاماژەی بەوەش کرد، رێگای زۆرێك لە گوندەكانی ناوچەی شارباژێڕ داخراون، لەگەڵ رێگای سلێمانی- ماوەت و رێگای شارباژێڕ – پشدەریش داخراوە و پردی (قندۆڵ) لەنێوان پشدەر و ماوەت ژێر ئاو کەوتووە.
(باسنیوز)
