لافاو له گه‌رمیان هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە
سیروان ساڵح، شاره‌زایەکی بوارى كه‌شوهه‌وا له گه‌رمیان راى گه‌یاند: "ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌ى رووى له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه تا‌كوو سبه‌ى دووشه‌مممه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك ناوچه‌ى سنووره‌كه بارانبارین ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى لافاو له دوانیوه‌ڕۆدا به‌هێزتره".
جه‌ختیشى كرده‌وه: "له پاش ئه‌م شه‌پۆله شه‌پۆلی دیکەی بارانبارین گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه".
له‌لایه‌كى دیكهشە‌وه، شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند، ره‌وشه‌كه ئێستا له كه‌لار له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه و كه‌س زیانى پێ نه‌گه‌یشتووه".
گوتیش هه‌موو ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاماده‌باشی دان.
لافاو له گه‌رمیان تا‌كوو ئێستا نه‌هاتووه‌ته نێو شار و شاره‌دێیه‌كانه‌وه به ته‌نیا له ناوچه نزمه‌كانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه و به‌هۆى دروستكردنى به‌ربه‌ستیشه‌وه رێگه له هاتنى لافاو بۆ كه‌لار ده‌گیرێت.
ئاراس محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى شاره‌دێى رزگارى سه‌ر به كه‌لار گوتى ، تا ئێستا لافاو زیانى له شاره‌دێیەكه نه‌بووه، ته‌نها له هه‌ندێك شوێن ئاو كۆبووه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى تیمه‌كانمانه‌وه سه‌رقاڵى نه‌هێشتینى ئه‌و كۆبونه‌وه‌ى ئاوه‌ین.
جه‌ختیشى كرده‌وه، ته‌نیا له چه‌م و دۆڵه‌كان لافاو دروست بووه و گۆنده‌كانى ده‌وروبه‌ریش بێ زیانن.
باس‌نیوز
