پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییان و لاوانی کوردستان

پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییان و لاوانی کوردستان
لە ساڵیادی (٦٥) ساڵەی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی (یەکێتی قوتابییانی کوردستان)و (یەکێتی لاوانی کوردستان) بەناوی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزباییان ئاراستە دەکەین.
لەڕاستیدا قوتابییان و لاوان لەهەموو کات و قۆناغێکدا جێپەنجەیان لەخەبات و تێکۆشاندا دیاربووەو جێگەی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بوونە و لەو ڕێگەیەشدا قوربانیان داوە.

هەروەها هەموو کات لەپێناوی چەسپاندنی مافە رەواکانی گەلەکەیان هەوڵی بێ وچانییان داوەو هیوادارین لەقۆناغە سەختەشدا هەروا بەردەوامبن و سەرکەوتوو بن لەکارەکانییاندا.
پیرۆزبایی ئەو بۆنەیان لێ دەکەین و ھیوای خۆشی و سەرفیرازی و سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین.
گۆڤاری گوڵان
١٨/٢/٢٠١٨
Top