شاندێکی کوردستان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان سەردانی بەغدا دەکات

 شاندێکی کوردستان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی سەردانی بەغدا کرد.



رۆژی 15/2/2018، شێخ عاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف سەردانی بەغدا دەکات.



شاندەکە، کە هەروەک شێخ عاسم رایگەیاند، رپۆژی یەکشەممە 18/2/2018 سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی چۆنێتیی و رێکارەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتەکانی حەج و عەمرە، دەکات.



رۆژی 4/2/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکەی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتەکانی حەج و عەمرە، نیشان دا.



دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧، کە تێیدا زیاتر لە %٩٢ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی.


باسنیوز
Top