سێ کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حزبوڵڵا دادگایی دەکرێن
رۆژی هەینی 16/2/2018، وەزارەتی دادی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی فیدڕالیی ئەمریکی تۆمەتەکانیان ئاراستەی هەریەکە لە ئوسامە دەروێش حەماد، عیسام دەروێش حەماد و سەمیر ئەحمەد پیرۆ کردووە.
هەروەک وەزارەتی دادی ئەمریکی رایگەیاندووە، عیسام و ئوسامە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری ئەفریقیا دەستگیر کراون، بەڵام سەمیر ئەحمەد رای کردووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
حکوومەتی ئەمریکا بە تۆمەتی ناردنی پارچەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی لە ساڵەکانی 2009- 2013 بەشێوەی قاچاغ لە ئەمریکاوە بۆ لوبنان، ئەو سێ کەسە دادگایی دەکات.
حزبوڵڵا میلیشیایەکی چەکداریی لوبنانییە. جگە لەوەی کێشەی بۆ وڵاتەکەی دروست کردووە، لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە 2011 پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و خەڵکی مەدەنی، دەکات.
bas news-
